سودانی لە سەر هێرشەکانی تورکیا بۆ عێراق چی دەڵێت؟

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Nov 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە کردەوە.

محەممەد شیاع سودانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بە سێ دۆسیەی ئاسایش، ئابوری و ئاوی عێراق لە گەڵ تورکیا، وتی کە کۆی گشتی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات نزیکەی 20 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ناوبراو وتی کە دەبێت کێشەی ئەمنی و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سنورەکان و خاکی عێراق ڕابگیرێت.

سودانی وتی کە دۆسیەی ئاو پێویستی بە هەڵوێستی ڕاشکاوانە و شەفاف هەیە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە نابێت بە بیانووی پەکەکە هێرش بکرێتە سەر خاک و سنورەکانی ئێمە./.