فایەق زیدان: ئەزموونی سیستەمی پەرلەمانی لە عێراق شکستی هێناوە
(0) /
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق جەختیکردەوە کە ئەزموونی سیستەمی پەرلەمانی لەم وڵاتە بە تەواوی شکستی هێناوە.
فایەق زیدان وتی کە ئەوەی لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا دەبینرێت بەڵگەیە لە سەر شکستی سیستەمی حکومڕانیی پەرلەمانی.
ناوبراو وتی کە پاڵپشتی لە سیستەمی سەرۆکایەتی یان نیمچە سەرۆکایەتی دەکەم.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق وتی کە بە هۆی بڕیارەکانەوە هێرشی سیاسی زۆرم لە سەرە./.
تێبينيێك بنێرە: