ئەنجومەنی پیران لای دیمۆکراتەکانی ئەمریکا مایەوە

(0) / / ئەمەریکا / ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا


Nov 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

دیمۆکراتەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتنی سیناتۆرەکەیان لە ویلایەتی نیڤادا و بەدەستهێنانی 50 کورسی، بەردەوام کۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی پیرانیان لای خۆیان هێشتووەتەوە.

بە سەرکەوتنی کاترین کۆرتز ماستۆ سیناتۆری ویلایەتی نیڤادا لە بەرامبەر ڕکابەرە کۆماریخوازەکەی، دیمۆکراتەکان 50 کورسی ئەنجومەنی پیرانیان بە دەست هێناوە و بەمەش پارتەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەنجومەنی پیرانی لا ماوەتەوە.

سەرەڕای چەندین ڕۆژ تێپەڕبوون بە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کە پێشبینی دەکرا بە هۆی کارنامەی لاوازی جۆبایدن، کۆماریخوازەکان دەسەڵاتی کۆنگرێس بە دەستەوە بگرن، هێشتا چارەنووسی ئەنجومەنی نوێنەران دیار نییە.

پێشبینی دەکرێت کە کۆماریخوازەکان ببنە زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڵام ڕەنگە ژمارەیان بەراورد بە دیمۆکراتەکان هێندە زۆر نەبێت./.