فەرەنسا: 7 کەسمان لە ئێران گیراون

(0) / / ئەورووپا / وەزیری دەرەوەی فەرەنسا


Nov 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند کە 7 کەسی ئەو وڵاتە لە ئێران دەستبەسەر کراون.

کاترین کۆلۆنا کە پێشتر باسی گرتنی 5 فەرەنسیی لە ئێران کردبوو، ڕایگەیاند کە ئەم ژمارەیە بۆ 7 کەس بەرز بووەتەوە بەڵام ناوەکانی ئەوانی ئاشکرا نەکرد.

ناوبراو وتی کە ئێمە سەبارەت بە چارەنووسی دوو کەسی فەرەنسی لە ئێران نیگەران بووین و بەوە گەیشتووین کە ئەوانیش دەستبەسەر کراون.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە.

ڕاشیگەیاند کە ئەم شێوازێکی خەراپی دژایەتی فەرەنسایە./.