داواکارییەکی نەوتی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Nov 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە ڕێژەی دیاریکراوی هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوی ئۆپێک دەبێت پێداچوونەوەی بە سەردا بکرێت.

محەممەد شیاع سودانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە عێراق پێویستی بە هەناردەی نەوت هەیە و دەبێت ڕێژەی دیاریکراوی ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوی ئۆپێک زیاتر بکرێت.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە سەبارەت بە کێشەکانی هەولێر و بەغداش نەخشەڕێگایەک لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ئامادە دەکرێت.

سودانی ڕایگەیاند کە حکومەت سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانە و لەو پێناوەدا 10 ڕۆژ بۆ چاکسازی لە وەزارەتی تەندرووستی دیاری کراوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە پێگەی ناوچەیی ئەم وڵاتە، جەختی لە سەر پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ کردەوە./.