800 تیرۆریست لە سوریاوە بۆ شەڕی دژ بە ڕووسیا براونەتە ئۆکرانیا

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئۆکرانیا


Nov 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی لە پارێزگای ئیدلبی سوریا ڕایانگەیاندووە کە 800 تیرۆریست لەم وڵاتەوە بۆ شەڕی دژ بە ڕووسیا براونەتە ئۆکرانیا.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، ناردنی تیرۆریستانی سوریا بۆ ئۆکرانیا لە دوو قۆناغ و بە پێی هاوئاهەنگی لە گەڵ دەستەی تەحریری شام (بەرەی نوسرەی پێشوو) بووە، ئەو گرووپەش چەند ناوچەیەکی لە باکوری ڕۆژئاوای ئیدلب کۆنتڕۆڵ کردووە.

سەرچاوەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە زۆربەی ئەو 800 تیرۆریستە، خەڵکی سوریا و سەر بە گرووپەکانی پاڵپشتیکراوی تورکیان.

دەوترێت کە نووسینگەیەکی نافەرمی لە ئیدلب بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە کراوەتەوە کە دەیانەوێت بەشداری لە شەڕی دژ بە ڕووسیا لە ئۆکرانیا بکەن./.