سودانی دووشەممە دەچێتە تاران

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Nov 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە سەردانی عێراق بکات.

 پێگەی میدل ئیست نیوز لە سەر زاری سەرچاوە تایبەتەکانی خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی تاران دەکات.

ئەمە سێهەم سەردانی دەرەوەی سودانی دەبێت لە پاش سەردانەکانی بۆ ئەردەن و کوێت.

پێشتر محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بانگهێشتنامەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسیی ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردبوو./.