ئایا پارتی و یەکێتی کۆبوونەتەوە؟

(0) / / كوردستان / پارتی یەکێتی سەربەست لەزگین


Dec 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بەم نزیکاتە وتووێژەکان لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لایەنەکانی دیکە دەست پێدەکاتەوە.

سەربەست لەزگین بەرپرسی ڕێکخستنەکانی پارتی لە هەولێر بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند کە ئەو حزبە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە وتووێژ لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە.

ناوبراو وتی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو پارتی سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لە بەغدا کردووە.

لەزگین وتی کە پارتی و یەکێتی کۆمەڵە دید و تێڕوانینێکی جیاوازیان لە سەر پرس و بابەتەکان هەیە، بەڵام بەردەوام هەوڵ دەدەین یەکگرتوویی و هاوبەشی لە کوردستان بە بەردەوامی بمێنێتەوە./.