ئەمریکا چی لە سەر کوژرانی خەلیفەکەی داعش دەڵێت؟

(0) / / ئەمەریکا / کارین ژان پیێر


Dec 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژی چوارشەممە 30 تشرینی دووەمی 2022 گرووپی تیرۆریستی داعش کوژرانی حەسەن ئەلهاشمی ئەلقورەشی خەلیفەی خۆیی ڕاگەیاند.

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک دەستی لە کوژرانی خەلیفەکەی داعشدا نەبووە.

کارین ژان پیێر وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەستێوەردانی لە کوژرانی سەرکردەی داعشدا نەبووە، کوژرانی ئەلهاشمی لە ئەنجامی هیچ کارێکی ئەمریکا نەبووە.

ڕۆژی چوارشەممە وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کوژرانی سەرکردەی داعش لە لایەن سوپای ئازادی سوریاوە پشتڕاست دەکەینەوە./.