سۆران عومەر لە سەر ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا چی دەڵێت؟
(0) /
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم نەوت بە هاووڵاتیانی خۆی نادات، ئێستا بە بەغدای بدات؟
سۆران عومەر سەبارەت بە دانوستانەکانی هەولێر و بەغداش لە سەر بودجە ڕایگەیاند کە ئەوەی لە بەغدا ڕوو دەدات گوایە پشکی کورد دیاریکراوە، گەمەکردنە بە خەڵک.
ناوبراو وتی: حکومەتی هەرێم ئامادە نییە یەک بەرمیل نەوت بە هاووڵاتیانی خۆی بدات، ئایا ئێستا نیوەی داهات و ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل لە پێناو خەڵکی کوردستان ڕادەستی بەغدا دەکات؟
ڕاشیگەیاند کە یاسای بودجە ناخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، نە هەرێم نەوت دەدات و نە بەغداش پارە دەنێرێت و هەر دوو لا یەکتر تاوانبار دەکەن و تەنیا خەڵکیش باجەکەی دەدەن./.
تێبينيێك بنێرە: