سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیارێکی نوێی داوەتە ئێران

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


Dec 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی بەغدا – 2 لە ئەردەن پێشنیاری دانوستانی ئێران و میسری لە ئاستی سیاسی و ئەمنیدا کردووە.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە چاوپێکەوتنێکدا وێڕای ئاماژە بە بەشداری لە کۆنگرەی بەغدا – 2 لە ئەردەن، وتی: لە وتووێژم لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ناوبراو چەند بیرۆکەیەکی خستەڕوو کە عێراق بتوانێت ڕۆڵ و پێگەی خۆی بۆ پتەوکردنی هاوکارییە ناوچەییەکان بەکار بێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە سودانی پێشنیاری کردووە وتووێژەکانی ئێران و میسر لە دوو ئاستی سیاسی و ئەمنیدا دەست پێبکات تا بگاتە پتەوبوونی پەیوەندییەکانی تاران و قاهیرە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە پێشوازیم لەم پێشنیارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.

وتیشی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارە لە هەفتەکانی داهاتوو هەنگاوەکانی بۆ ئەم مەبەستە دەست پێبکات./.