یەکێتی ئەورووپا: دەمانەوێت ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە

(0) / / ئەورووپا / یەکێتی ئەورووپا


Feb 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا جەختیکردەوە کە ناکۆکییەکان لە گەڵ ئێران دەبێت بە ڕێگای دانوستان چارەسەر بکرێت.

پیتر ئستانۆ لە چاوپێکەوتنی کەناڵی عەرەبیەی سعوودیە وتی کە لە ئێستادا ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی نەگەیشتووە و ڕێکەوتنی ناوەکیش بۆ ڕێگری لەمە بووە.

ناوبراو وتی کە ڕێکەوتنی ناوەکی وەک خۆی ماوەتەوە، ئەمریکا لەو ڕێکەوتنە کشاوەتەوە بەڵام ئێران و لایەنەکانی دیکە بەردەوام ئەندامی ڕێکەوتنەکەن.

ئستانۆ وتی کە ئێمە پێویستمان بە هاوکاری هاوبەشە بۆ پابەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی، سێ وڵاتی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە گەڵ چین و ڕووسیا هەوڵی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنەکە دەدەن لە بەر ئەوەی کە بە بۆچوونی ئێمە دەتوانێت ئەم گەڕانەوەیە بەشێکی زۆر لە کێشەکانی ئەم دۆسیە چارەسەر بکات./.