مستەفا کازمی لە کوێیە؟

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Dec 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق پاش سەردانیکردنی چەند وڵاتێکی ناوچەکە، لە ئێستادا لە وڵاتێکی ئەورووپیدایە.

پێگەی میدل ئیست نیوز ئاشکرای کردووە کە مستەفا کازمی لە پاش کۆتایی سەرۆکایەتییەکەی سەرەتا چووەتە هەولێر و پاشان سەردانی ئیماراتی کردووە.

هەروەها ناوبراو لە ئیماراتەوە سەردانی لوبنانی کردووە و لە ئێستادا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە.

پێشتر عەلی زۆبەیدی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە لە هەولێرەوە بۆ دۆبەی هەڵهاتووە لە بەر ئەوەی کە دەزانێت لە سەر چەند دۆسیەیەک دادگایی دەکرێت./.