تا ئێستا 78 سەربازی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراون
(0) /
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە سەربازێکی ئەم وڵاتە لە میانەی ڕوبەڕوبونەوەی هێزەکانی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ لە ناوچەی زاپ – ئاڤاشین لە خاکی هەرێمی کوردستان کوژراوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتەر ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە حوسێن کۆرکماز لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە تا ئێستا 78 سەربازی تورک لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان کوژراون./.
تێبينيێك بنێرە: