ئامارێکی مەترسیداری ڤاکسێنی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەێندرا
(1) /
وەزارەتی تەندرووستی عێراق ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە ڤاکسێنی کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا لە ناوەندە تەندرووستییەکاندا هەیە، بەڵام تا ئەمڕۆ ئاماری کوتانی خەڵک بەو ڤاکسێنانە نەگەیشتووەتە زیاتر لە سەدا سی.
وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری کوتانی خەڵک بە ڤاکسێنی کۆرۆنای ڕاگەیاند.
ڕیاز حەلفی بەڕێوەبەری تەندرووستی گشتی لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق وتی: سەرەڕای ئەوەی کە کە ڤاکسێنی کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا لە ناوەندە تەندرووستییەکاندا هەیە، بەڵام یا ئەمڕۆ ئاماری کوتانی خەڵک بەو ڤاکسێنانە نەگەیشتووەتە زیاتر لە سەدا سی، بە واتایەکی دیکە نزیکەی دوو لە سەر سێی عێراقییەکان ئەو ڤاکسێنەیان وەرنەگرتووە.
ناوبراو ڤاکسێنی بە باشترین ئامرازی پێشگری لە کۆرۆنا ناو برد./.
تێبينيێك بنێرە: