سوریا: دابەزینی بەهای دراوی ئێمە هەوڵێکی دەرەکییە

(0) / / ئاسیا / بەشار ئەسەد


Mar 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری سوریا دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانی ئەم وڵاتەی بۆ هەوڵێکی دەرەکی گەڕاندەوە و وتی کە بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەوڵە پێویستی بە هاوکاری هاووڵاتیان هەیە.

بەشار ئەسەد وتی کە دابەزینی بەهای دراوی سوریا شەڕێکی دەرەکییە و پێویستی بە بەرەنگاربوونەوە هەیە.

ناوبراو وتی کە ئەگەر هاووڵاتیان لەم شەڕەدا لە گەڵ دامەزراوەکانی حکومەت نەبن، دامەزراوەکان لە ناو دەچن.

ئەسەد وتی کە ئامرازەکانی دەستی دوژمن بۆ ێمە ڕوون بووەتەوە و میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەش دەگرینەبەر و دەبێت هاووڵاتیان فێر بن کە ئەم شەڕەش کەمتر لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان نییە./.