ئێران ناڕەزایەتی خۆیی گەیاندووەتە حکومەتی عێراق

(0) / / ئاسیا / ناسر کەنعانی


Jan 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

لە سەر بەکارهێنانی ناوی کەنداوی عەرەبی لە جێی کەنداوی فارس، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆیی گەیاندووەتە حکومەتی عێراق.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەم هەفتەیەی خۆی سەبارەت بە بەکارهێنانی ناوی کەنداوی عەرەبی لە لایەن کەسایەتییەکی عێراقییەوە وتی: کەنداوی فارس کەنداوی فارسە و شتێک بە ناوی یاری تۆپی پێ و لێدوانی بەرپرسانی بیانی ئەم ڕاستییە حاشاهەڵنەگرە مێژووییە ناگۆڕێت.

ناوبراو وتی کە لە سەر ئەم پرسە ناڕەزایەتی فەرمی خۆمان گەیاندووەتە حکومەتی عێراق.

پێشتر موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا بە بۆنەی دەستپێکردنی یارییەکانی گەلانی کەنداوی فارس بە وشەی کەنداوی عەرەبی پێشوازیی لە میوانانی ئەو بۆنە وەرزشییە کردبوو./.