جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە تاران کۆبوونەوە

(0) / / ئاسیا / ئێران ڕووسیا سێرگێی ڕیابکۆف ناسر کەنعانی


Aug 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی تارانی کردووە و لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی کۆبووە.
سێرگێی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی تارانی کردووە و لە گەڵ عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کۆبووە.
ئێران لە بەیاننامەکەی ئەم دواییەی ڕووسیا و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە سەر سێ دوورگەکەی نیگەرانە و ئەو نیگەرانییەشی بە بەرپرسانی ڕووسیا ڕاگەیاندووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە بە هیچ شێوزێک واز لە خاکی خۆی ناهێنێت.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی ڕایگەیاند کە ئیرادەی بەرپرسانی تاران و مۆسکۆ، گەشەپێدانی پەیوەندییەکانە.