کاتی کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و ئەسەد ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / بەشار ئەسەد ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Jan 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەیەکی تورکیا لە سەر زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە گەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە گەڵ سەرۆک کۆماری سوریا کۆدەبێتەوە.

ڕۆژنامەی ئایدینلیک ی تورکیا لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە قۆناغی سێهەمی پرۆسەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بەڕێوە دەچێت.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە لە گەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری داهاتووی تورکیا دەکرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشتر و لە چەندین بۆنەی جیاوازدا باسی ئەگەری کۆبوونەوەی لە گەڵ بەشار ئەسەد کردبوو./.