تەقە کەوتە نێوان مەلا بەختیار و عەلی حەمەساڵح

(0) / / كوردستان / مەلا بەختیار عەلی حەمەساڵح


Jan 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دوژمنی سلێمانی ئەوانەن کە قاچاخی بە سەر خەڵکەکەیەوە دەکەن، زەوییە نایابەکانی داگیر دەکەن، منداڵەکانی رەز و باخ و گوندی خەڵک دەسووتێنن.

عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند کە مانگانە پارە لە بەغداوە دەهات و گەورەترین دزی لە سلێمانی بردنی 35 ملیۆن دۆلاری مانگانەی پرۆژەکانی بوو کە حزبەکەی کاک بەختیار دەبیرد کە ئەو کاتە بەرپرس بوو.

ناوبراو وتی کە دوژمنی سلێمانی ئەوانەن 30 ساڵە لە سەر حسێبی ئەم شارە خاوەنی ژیانی شاهانەن، دەزگای بێکەڵکی هەیە و ملیۆن دۆلار لە سەر حسێبی ئەم شارەی بۆ خەرج دەکرێت و باخ و ڤێلای هەیە، مووچەی پاسەوان و سەفەر و سەفای هەیە لە سەر حسێبی هەژاری ئەم شارە.

ناوبراو پرسیاری کردووە کە کێ لە ئەردەن خێزانەکەی نەخۆشخانە و هوتێلی هەیە؟

لە وەڵامی ئەو وتانەی عەلی حەمەساڵح، سکرتێری ڕۆژنامەوانی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە سکاڵای لە سەر تۆمار دەکرێت و دەبێت دادگا ئەو دۆسیەیە یەکلایی بکاتەوە.

مەریوان عەلی ڕایگەیاندووە کە عەلی حەمە ساڵح داوای لێبوردنی نەکردووە و تۆمەتی بۆ مەلا بەختیار و خانەوادەکەی هەڵبەستووە./.