ئەمریکا گەورەترین کێشەی خۆیی ئاشکرا کرد

(0) / / ئەمەریکا / ئەنتۆنی بلینکەن


Jan 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە چین گەورەترین کێشەی بەردەم ئەم وڵاتە و هاوپەیمانەکانیە لە ئاسیا.

ئەنتۆنی بلینکەن بە ئاژماژە بە هەڕەشەکانی چین بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ستایشی بڕیارەکەی حکومەتی ژاپۆنی کرد بۆ زیادکردنی بودجەی بەرگری تا ساڵی 2027 و وتی کە واشنتن و تۆکیۆ هەوڵی پتەوکردنی هاوکارییە سەربازییەکان دەدەن و لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێکەوتنێکی ئاسمانیش واژۆ دەکەن.

وەزیری بەرگری ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ هاوتا ژاپۆنییەکەی چەندین ڕێکەوتنی سەربازی واژۆ دەکات./.