ئەلمۆنیتۆر پلانێکی گرنگی سەدر ئاشکرا دەکات

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Jan 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

پێگەی ئەمریکی ئەلمۆنیتۆر ڕایگەیاندووە کە لێکدانەوەی پەیامەکەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە وتاری هەینی ڕابردوو پیشان دەدات کە ناوبراو بۆ گەڕانەوە بۆ چالاکییە سیاسییەکان لە عێراق ئامادە دەبێت.

پێگەی ئەلمۆنیتۆر لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژی شەممە 14 ی کانوونی دووەمی 2023 ڕایگەیاندووە کە گەڕانەوەی سەدر بۆ گۆڕەپانی سیاسی نزیک بووەتەوە و ناوبراو کۆتایی بەو پەراوێزکەوتنەی چەند مانگی ڕابردووی دێنێت.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بە پەیامەکەی هەینیی سەدر پێدەچێت دیسانەوە دەست بە چالاکییە سیاسییەکانی بکاتەوە و ئەمەش بۆ ئەو نیگەرانییەی بەرامبەر بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەگەڕێتەوە و ڕەنگە دەرفەتەکەی بۆ دابین کرابێت.

ئەلمۆنیتۆر ڕایگەیاندووە کە پلانی گەڕانەوەی سەدر بۆ چالاکییە سیاسییەکان هاوکاتە لە گەڵ ناکۆکییە ناوخۆییەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی ڕکابەرەکەی بە ناوی نوری مالیکی.

ڕاشیگەیاندووە کە یەکێک لە نیگەرانییەکانی سەدر هەوڵەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکژان./.