ئایا یەکێتی لە دژی حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات؟

(0) / / كوردستان / یەکێتی پارتی


Jan 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

ئاڵوگۆڕی پەیام و ڕاگەێندراوی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، جێگرەکەی و تیمی وزاریی پارتی و یەکێتی دۆخی پەیوەندییەکانی ئەم دوو لایەنەی جارێکی دیکە شڵەژاندووە. لە ئێستادا گەرمترین باس ئەوەیە کە ئایا یەکێتی درێژە بە مانەوە لە حکومەتێک دەدات کە بەم جۆرە تۆمەتباری دەکات، یان پارتی ئامادەیە داواکارییەکانی یەکێتی جێبەجێ بکات؟

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆی بە سەرۆکی یەک زۆن دەزانێت و ئێمەش وەک یەکێتی چاوەڕێی تاکڕەوی حکومەتەکەی پارتی ناکەین و پەنا دەبەینە بەر حکومەتی عێراق.

حەسیبە عەبدوڵڵا بە ڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاندووە کە دوو ئیدارەیی هیچ کات نابێتە بژاردە بۆ یەکێتی، بەڵام پارتی بە سەرماندا فەرزی دەکات.

ناوبراو وتی کە خەریکە متمانە لە نێوان یەکێتی و پارتی نامێنێت و پارتی ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ یەکێتی جێبەجێ نەکردووە.

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیش وتی کە بە مەرجێک دەچینە هەڵبژاردنەکانەوە کە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و هەروەها تۆماری دەنگدەرانیش نوێ بکرێتەوە./.