مەسرور بارزانی زانیارییەکی لە سەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Jan 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەشداریی لە کۆڕبەندی داڤۆس کردووە، ڕایگەیاند کە حکومەتی بەغدا پابەندە بە ڕاگرتنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە کێشەی درێژخایەنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوو لە ڕێگای ڕێکەوتن لە سەر یاسای نەوت و غازەوە چارەسەر بکرێت.

ناوبراو سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وتی کە بە هۆی دەرکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دژ بە دۆسیەی نەوتی هەرێم، کێشەکان لە گەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق زیادیان کرد.

بارزانی وتی کە لە گەڵ حکومەتی بەغدا ڕێکەوتووین لە سەر ئەوەی بەغدا پابەند بێت بە ڕاگرتنی هەموو فشارەکان لە سەر حکومەتی هەرێم تا یاسای نەوت و غاز لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا پەسەند بکرێت./.