ناتۆ شەڕی ئۆکرانیا بە شەڕی دیمۆکراسی ناو دەبات

(0) / / ئەورووپا / ناتۆ ڕووسیا ئۆکرانیا پوتین


Jan 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەم هاوپەیمانییە کە بڕیارە لە ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت، بڕیار لە سەر ناردنی چەکی قورس بۆ ئۆکرانیا دەدرێت.

یانس ستۆڵتنبێڕگ لە پەراوێزی بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس وتی کە شەڕی ئۆکرانیا شەڕی دیمۆکراسییە.

ناوبراو وتی کە مەترسییەکی گەورەیە ئەگەر بە کەم سەیری ڕووسیا بکرێت.

سکرتێری گشتی ناتۆ ڕەخنەی لە سەرۆک کۆماری ڕووسیا گرت و وتی کە پوتین دەیەوێت بە هەزاران سەربازی گەنجی وڵاتەکەی بکاتە قوربانی./.