سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر بودجەی ساڵی 2023 چی دەڵێت؟

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Jan 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە پرۆژە یاسای بودجە کاتێکی باشی بۆ تەرخانکراوە تا بتوانێت ئامرازەکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری لە خۆ بگرێت.

محەممەد شیاع سودانی ڕایگەیاند کە یاسای بودجە کاتێکی زۆری بۆ تەرخانکراوە لە پێناو گەیشتن بە پرۆژە یاسایەکی پەسەندکراو کە تێیدا ڕوبەڕوی هەژاری و گەیاندنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بە هاووڵاتیان و چاکسازی دارایی و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی لە خۆ بگرێت.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە پرۆژە یاسای بودجە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە دۆخی هاووڵاتیان و دارایی وڵاتەوە هەیە و لە ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە سەر خێرا پەسەندکردنی کراوەتەوە./.