مالیکی چارەسەری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری لە بەرامبەر دینار ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی


Jan 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە دۆلار وەک چەکێک لە بەرامبەر عێراق کەڵک وەردەگرێت.

نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە چارەسەری دۆخی ئێستا و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار ئەوەیە کە حکومەت لە گەڵ ئەمریکییەکان کۆببێتەوە و کۆنتڕۆڵی جوڵەی بانکەکان و حەواڵەش بکات.

ناوبراو وتی کە چەکی ئەمریکییەکان لە جیهاندا چاودێریکردنی دۆلارە و بیانەوێت هەر وڵاتێک ملکەچ بکەن دەیخەنە ژێر دەستی دۆلارەوە.

مالیکی وتی کە هەموو هەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوەی دراوێک لە ڕکابەریی دۆلار بکات سەرکەوتوو نەبووە.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە ئێمە کەوتووینەتە ژێر کاریگەری ئەم چەکەی ئەمریکاوە بەڵام یاریکردن و قاچاخچێتی و ناڕێکی لە لایەن هەندێک لە بانک و بازرگانەکانەوە ڕوویداوە و حکومەت ئاگاداری ئەوەشە و ئەمەش کاریگەریی لە سەر کۆگای دۆلارەکانمان هەیە./.