لە گەرمەی ئاڵۆزییەکانی فەڵەستین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا سەردانی تەل ئەبیبی کرد

(0) / / ئەمەریکا / ڤیلیام بێرنز


Jan 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەردانە چاوەڕواننەکراوەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بۆ تەل ئەبیب دەستیپێکرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی جنین کوژراو و بریندارێکی زۆری لێکەوتووەتەوە و دۆخی ناوخۆیی فەڵەستینی بە تەواوی ئاڵۆز کردووە.

ڤیلیام بێرنز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ناسراو بە سی ئای ئەی بە مەبەستی کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل بە تایبەت دەیڤید بارنیا سەرۆکی مۆساد، گەیشتە تەل ئەبیب.

سەردانەکەی سەرۆکی سی ئای ئەی پاش سەردانەکەی جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیە بۆ ئیسرائیل کە بڕیارە لە ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممەی هەفتەی داهاتوودا بکرێت./.