بەغدا مەرجێکی لە سەر ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان داناوە

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Jan 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی بە گەرەنتی ئەوە دەکرێت کە داهاتی هەناردەی نەوت و غازی هەرێم ڕادەستی حکومەتی بەغدا کرێت و لە بەرامبەردا هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانی خۆی وەربگرێت.

باقر سەعدی وتی کە ڕێکەوتنی دیاریکردنی پشکی هەرێم بە ڕێژەی 14 ی بودجەی گشتی دەکرێت، هاوکات دەبێت هەمووان دڵنیا بن کە داهاتی هەناردەکردنی نەوت و غازی هەرێم ڕادەستی حکومەتی ناوەندی دەکرێت، لە بەر ئەوەی کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان هاووڵاتیانی سەرتاسەری عێراقدا نییە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانی لای حکومەتی فیدراڵی هەیە بەڵام دەبێت پابەندی ئەرکەکانی بێت لە ڕادەستکردنی داهاتی هەناردەکردنی نەوت و غاز بۆ دەرەوەی عێراق./.