مەغریب پاش 7 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا کردەوە
(0) /
باڵیۆزخانەی وڵاتی مەغریب پاش 7 ساڵ لە بەغدا کرایەوە.
بە ئامادەبوونی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ناسر بوریتە وەزیری دەرەوەی مەغریب، باڵیۆزخانەی مەغریب لە بەغدا کرایەوە.
پاش سەرهەڵدانی داعش و زاڵبوونی بە سەر بەشێک لە خاکی عێراق لە ساڵی 2014، مەغریب لە شوباتی 2016 داخستنی باڵیۆزخانەکەی و گواستنەوەی کارەکانی بۆ ئەردەن ڕاگەیاند.
هەر دوو وڵات لە ساڵانی ڕابردوو هەوڵی کردنەوەی ئەو باڵیۆزخانەیان دا بەڵام تا ڕۆژی شەممە 28 ی کانوونی دووەمی 2023 ئەوە ڕووی نەدا./.
تێبينيێك بنێرە: