ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دەستوور دەستنیشان کرا

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Jan 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاوێژکاری خۆیی بۆ کاروباری دەستوور دەستنیشان کرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە محەممەد شیاع سودانی ڕاوێژکاری دەستووریی خۆیی دەستنیشان کردووە کە ئەوەش کەسێکە بە ناوی حەسەن نێعمەت یاسری.

نووسینگەی سودانی ڕایگەیاندووە کە یاسری کارەکانی خۆی بە کۆبوونەوە و وتووێژ لە گەڵ نوێنەرانی حکومەت و پەرلەمان و دەزگای دادوەری بە مەبەستی دۆزینەوەی نەخشەڕێگایەک بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور دەست پێدەکات.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەم بڕیارە بە مەبەستی جێبەجێکردنی بەڵێنێکی سەرۆک وەزیرانە بۆ لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە پێویستی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق./.