پلاسخارت چۆن باسی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی کردووە؟

(0) / / كوردستان / پلاسخارت


Feb 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق ڕایگەیاند کە جیاوازی و دابەشبوون لە نێو لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هێشتا دۆخەکە پەرش و بڵاوە.

جنین پلاسخارت ڕۆژی پێنج شەممە 2 ی شوبات لە میانەی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی مەترسی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی باس کرد و وتی کە نابێت کات لە دەست بدرێت و دەبێت هەندێک سازشت بکرێت سەبارەت بە چەندین پرسی پەیوەندیدار بە پرسی دارایی، ئیداری، ئەمنی و ئەو ناکۆکییانەی پەیوەستن بە هەڵبژاردنەکانەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی هەر دوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی وتی کە هێشتا جیاوازی و دابەشبوون لە نێوان لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، ئەو کۆبوونەوە کەمێک هیوای پێ بەخشینەوە بەڵام هێشتا دۆخەکە پەرش و بڵاوە و نابێت کات لە دەست بدرێت./.