عێراق لە سەر پرسی دۆلار شاندێک دەنێرێتە ئەمریکا

(0) / / ئاسیا / فۆئاد حوسێن


Feb 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە شاندێکی حکومەتی ئەم وڵاتە بۆ وتووێژ لە سەر بابەتە دارایی و بانکییەکان بە تایبەت بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار سەردانی ئەمریکا دەکات.

ئەحمەد سەحاف ڕایگەیاند کە ئەو شاندە لە لایەن فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و بڕیارە ئەو وتووێژانەش لە 8 و 9 ی ئەم مانگە دەست پێبکات.

سەحاف وتی کە چەندین بابەتی سەرەکی و پەیوەندیدار بە لایەنی دارایی و بانکی و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەو سەردانەدا باسی لێدەکرێت و لە گەڵ ئەمریکا هاوئاهەنگی پێویست لەم بوارانەدا دەکرێت.

ڕاشیگەیاند کە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن تەوەرێکی دیکەی سەردانی شاندەکە دەبێت./.