عێراق چۆن دەتوانێت نرخی دۆلار کۆنتڕۆڵ بکات؟

(0) / / ئاسیا / ئەحمەد سەحاف فۆئاد حوسێن


Feb 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەت دەتوانێت و هەوڵ دەدات لە ڕێگای ڕێکەوتنەوە لە گەڵ ئەمریکا کۆنتڕۆڵی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بکات.

ئەحمەد سەحاف ڕایگەیاند کە 7 ی ئەم مانگە شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوە سەردانی واشنتن دەکات و لە گەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی کۆدەبێتەوە.

ناوبراو وتی کە لە سەر بنەمای ڕێکەوتنی ستراتیژی، وتووێژ لە سەر چەندین پرسی گرنگ بە تایبەت پێکەوەکارکردن لە کەرتەکانی دارایی و بانکیدا دەکرێت.

سەحاف وتی کە ئامانجی سەردانی شاندەکەی عێراق بۆ ئەمریکا دانانی سنورێکە بۆ کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی کۆنتڕۆڵنەکراوی نرخی دۆلار لە بازاڕی گشتی لە سەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی کە هەر ڕێکەوتنێک کە لەو سەردانەدا بکرێت تەنیا کاریگەری لە سەر نرخی دۆلار لە بازاڕی گشتیدا دادەنێت و هیچ گۆڕانکارییەک لەو نرخەدا درووست ناکات کە بانکی ناوەندی دەستنیشانیکردووە.

ئەحمەد سەحاف وتی کە هاوکات لە گەڵ ڕێکارە ناوخۆییەکان، وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ لایەنی ئەمریکی بۆ دۆزینەوەی ڕوانگەی هاوبەش لەم بوارەدا وتووێژ دەکات./.