سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان بە ئامادەبوونی سودانی کۆبوونەوە
(0) /
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ئەمجارە لە ماڵی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق بەڕێوەچووە.
هەر یەک لە هاودی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لەو کۆبوونەوەدا بەشدار بوون.
هێشتا وردەکاری کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڵاو نەبووەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: