ئایا پوتین شوێنگرەوەی خۆی ئامادە دەکات؟

(0) / / ڕاپۆرت / پوتین ڕووسیا


Feb 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
لێدوانە نائاساییەکانی دیمێتری مێدڤێدڤ سەرۆک کۆماری پێشوو و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێستای ڕووسیا سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا، داهاتووەکەی، ستراتیژی مۆسکۆ و پێشبینیی سەبارەت بەوەی کە ڕەنگە لە داهاتوودا ڕوو بدات، جێی تێڕامانە. دەرکەوتنەی دووبارەی ناوبراو و لێدوانە توندەکانی بەرامبەر بە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەندێک پرسیاری هێناوەتە پێشەوە سەبارەت بەوەی کە چۆن مێدڤێدڤ لە کەسێکی تەکنۆکراتی دۆستی ڕۆژئاوا بووەتە کەسێکی توندڕۆ و شەڕەنگێز. داهاتووی سیاسی ڤلادیمیر پوتین کەسە بەهێزەکەی ڕووسیا چۆن دەبێت؟ ئایا ناوبراو بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی لە هەڵباژردنەکانی ساڵی داهاتوو کاندید دەبێت؟ ئەگەر ئەو کاندید نەبێت، کێ دەبێتە شوێنگرەوەی؟ کاتێک شەڕی ئۆکراینا ڕابگیرێت، ئەنجامە سیاسییەکەی بە ڕادەیەکی زۆر کاریگەری لە سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و هاوسەنگی هێز و هەروەها داهاتووی سەرجەم کاراکتەرە سەرەکییەکان دادەنێت کە یەکەم کەس لەوان پوتین دەبێت. لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، لێدوانە نائاساییەکانی دیمێتری مێدڤێدڤ سەرۆک کۆماری پێشوو و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێستای ڕووسیا سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا، داهاتووەکەی، ستراتیژی مۆسکۆ و پێشبینیی سەبارەت بەوەی کە ڕەنگە لە داهاتوودا ڕوو بدات، جێی تێڕامانە. دەرکەوتنەی دووبارەی ناوبراو و لێدوانە توندەکانی بەرامبەر بە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەندێک پرسیاری هێناوەتە پێشەوە سەبارەت بەوەی کە چۆن مێدڤێدڤ لە کەسێکی تەکنۆکراتی دۆستی ڕۆژئاوا بووەتە کەسێکی توندڕۆ و شەڕەنگێز. ڕەنگە پێشبینی ئەوە زۆر دژوار نەبێت کە ناوبراو خۆی بۆ ڕۆڵی داهاتووی پاش دوو دەیە ئامادەبوونی پوتین لە دەسەڵات ئامادە دەکات. ئەگەر ئەوە لە بەرچاو بگرین کە بە پێی لێکدانەوە سەرەتاییەکان پوتین هێندە هەوڵی خۆکاندیدکردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو نادات و دەیەوێت پۆست و پێگەیەک باڵاتر لە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ خۆی دابین بکات بە بێ ئەوەی کە ئەرکی جێبەجێکاریی هەبێت، دەتوانین بەوە بگەین کە مێدڤێدڤ کەسی شوێنگرەوەی ناوبراو دەبێت. ئەوەی کە لە بەردەم ئێمەدا ڕوو دەدات ئامادەکردنی مێدڤێدڤە وەک کەسێکی توندڕۆی کۆشکی کرملێن، ئەو کەسەی کە بتوانێت پوتینیزمی سیاسی لە ڕووسیا دەستەبەر بکات. بەرزبوونەوەی مێدڤێدڤ بەندە بە گۆڕانکارییەکانی شەڕی ئۆکرایناوە، ئەگەر ئەنجامی ئەم شەڕە لە بەرژەوەندی پوتیندا بێت، دەرکەوتنی ناوبراو لە ژێر سێبەری پوتینیزمی سیاسیدا دەبێت./.