ئەورووپا بۆ ئێران: مووشەکی بالستی بە ڕووسیا نەدرێت

(0) / / ئەورووپا / ئەورووپا مووشەکی بالستی ڕووسیا


Feb 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی کە ئەگەر ئێران مووشەکی بالستی بۆ شەڕی ئۆکراینا ڕادەستی ڕووسیا بکات زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی تووشی ئاستەنگی جیدی دەبێت.
جۆزپ بۆرێڵ سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران وتی کە ناتوانین جێگرەوەیەک بۆ ئەم ڕێکەوتنە ناو ببەین.
ناوبراو وتی کە بە ڕاشکاوانە ئەوەمان بە ئێران ڕاگەیاندووە کە ئەگەر مووشەکی بالستی ڕەوانەی ڕووسیا بکرێت دۆخەکە دژوارتر دەبێت و ئێرانییەکان بەردەوام ئەوەیان باس کردووە کە شتی وا ڕوو نادات.
بۆرێڵ وتی کە ئەگەر ئێران هەنگاوێکی دیکە لە هاوکاریکردنی سەربازیی ڕووسیا هەڵبگرێت، ئەمریکا و ئەورووپا نایانەوێت ڕێکەتنی ناوەکی زیندوو بکرێتەوە./.