لە کۆبوونەوەکەی سودانی و بن زاید چی گوزەرا؟

(0) / / ئاسیا / سودانی عێراق ئیمارات


Feb 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات لە گەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووە و سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی هاوکارییەکان و هەنگاوە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئیمارات وتووێژی کرد.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات سەبارەت بە جۆربەجۆرکردنی ئاسۆی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان و لە پێناو مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
سەرۆکی ئیمارات لە کۆشکی وەتەنی ئەبوزەبی پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و پێی ڕاگەیاند کە لە وڵاتی دووەمی خۆیدایە.
سودانی و بن زاید سەبارەت بە هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارەکانی ئابوری، بازرگانی، وەبەرهێنان و هەروەها دەرفەتەکانی بەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە ئاستە باڵاکاندا وتووێژیان کرد.
هەر دوو لا چەندین دۆسیەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشیان تاوتوێ کرد./.