ئەمریکا بڕیارێکی سەبارەت بە سوریا دەرکرد

(0) / / ئەمەریکا / آمریکا سوریا


Feb 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
بە هۆی کاریگەری بومەلەرزەکەی ڕۆژانی ڕابردووەوە، ئەمریکا بڕیاری سوککردنی سزاکانی سەر سوریای بۆ ماوەی 6 مانگی داهاتوو دەرکرد.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی 180 ڕۆژ بەشێک لە سزاکانی سەر سوریا بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان ڕادەگیرێن.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە کە موڵەتێکی 180 ڕۆژە دەرکراوە کە ڕێگا بۆ گەیاندنی هەموو هاوکارییەکی مرۆیی بۆ سوریا دەکاتەوە کە لە ڕابردوودا بە هۆی سزاکانەوە قەدەغەی ناردنیان بۆ سوریا لە سەر بووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە بڕیاری سوککردنی سزاکانی سەر سوریا، موڵک و سامانی ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە لایەن ئەمریکاوە بلۆک کراون و بە پێی سزاکان دەستیان بە سەردا گیراوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هیچ سزایەک ڕێگری لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان ناکات./.