پلانێکی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکراینا ئاشکرا بوو

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا ڕووسیا


Feb 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە کاتێکدا کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ناردنی چەند سەد تانک بۆ ئۆکراینا سەرقاڵی ڕاوێژ و وتووێژن، بەرپرسانی کیێڤ ڕایانگەیاندووە کە سوپای ڕووسیا 2000 تانکی بۆ قۆناغێکی نوێی هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ئامادە کردووە.
بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری ئۆکراینا ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕووسیا 2000 تانکی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دونباس ئامادە کردووە.
ئەم هەواڵەش لە کاتێکدا بڵاو بووەتەوە کە ژێرخانی وزەی ئۆکراینا ڕۆژی هەینی کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی و درۆنیی ڕووسیا و بەو هۆیەوە لە زۆربەی ناوچەکانی ئۆکراینا قەیرانی وزە بەدی کرا.
بە هۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە کە لە یەک ساڵەیی خۆی نزیک دەبێتەوە، لە سەدا 20 ی خاکی ئۆکراینا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتەکەی زیلینسکیدا نەماوە. سەرۆک کۆماری ئۆکراینا هەوڵی دابینکردنی چەکی زیاتر لە وڵاتانی ئەورووپی دەدات./.