ئیدارەی بایدن: هیچ پەیوەندییەکمان لە گەڵ ئێراندا نەبووە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Feb 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتی جۆبایدن تا ئێستا پەیوەندییەکی لە گەڵ ئێراندا نەبووە.

ند پرایس وتی کە لە کاتی دەستبەکاربوونی جۆبایدن تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان واشنتن و تاران نەبووە.

ناوبراو وتی کە ئەگەر ئێران بە تەواوی پابەندی بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکیدا بێت ئەمریکاش هەنگاوێکی هاوشێوەی دەبێت.

وتەبێژێک بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە شەوی سێ شەممە بە کەناڵی جزیرەی قەتەری ڕاگەیاندبوو کە لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپی ڕاوێژەکانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی ئێران پابەندبوون بە بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی دەست پێبکاتەوە./.