سێ داواکاری نوێ لە ئۆسامە نۆجەیفییەوە
(0) /
سەرۆکی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان لە پاش بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق سێ داواکاری خۆیی خستەڕوو.
ئۆسامە نۆجەیفی وێڕای پێشوازی لە بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەرلەمان داوایکردووە کە لە ڕێگای چاودێری و سەرپەرشتی نێودەوڵەتییەوە، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک بە پێی ئیرادەی دەنگدەران دەستەبەر بکرێت.
ناوبراو هەروەها داوایکردووە کە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا پشت بە بەکارهێنانی کارتی بایۆمەتری ببەسترێت.
ئەم سەرکردە سوننەی عێراق داوای ئەوەشیکردووە کە تا پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان کۆنتڕۆڵی چەکی بێ موڵەت بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: