گرنگی و پەیامی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئیمارات

(0) / / فایلی تایبەت / ئیمارات محەممەد شیاع سودانی عێراق


Feb 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی ئیماراتی کرد و لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات، جەختی لە سەر ئیرادەی خۆی بۆ نزیکبوونەوەی زیاتر لە وڵاتانی عەرەبی کردەوە.
گرنگی و پەیامی سەردانەکەی سودانی لەم قۆناغدا چییە؟
ئەم سەردانە بە ئامانجی هێورکردنەوەی دۆخی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیمارات کراوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەر بە چوارچێوەی هاوئاهەنگییە و بەشێک لە لایەنەکانی ئەم هاوپەیمانییەی شێعەکان، ئیمارات بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق و دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی 2021 تۆمەتبار دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە، محەممەد شیاع سودانی بە هەمان ڕێگای مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقدا دەڕوات کە گرنگییەکی زۆری بە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە دەدا.
سیاسەتی دەرەوە لە حکومەتەکەی سودانی کاریگەری لە ڕاوێژی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا وەردەگرێت کە ئەوانیش جەخت لە هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس دەکەنەوە و ئەمەش بە دوورە لە خواستی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان.
سەردانەکەی سودانی بۆ ئیمارات بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵە دۆسیەیەکی هاوبەش بە تایبەت گەڕاندنەوەی داراییەکانی عێراق بووە کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە گرنگییەکی زۆری پێ دەدات.
هەروەها ئەم سەردانە پەرە بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئیمارات دەدات.
سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات هەوڵی ئەوەی داوە کە ڕێگا بە ڕووی قاچاخچییەکانی دۆلار و دراودا دابخات و لە ڕێگای ئیماراتەوە هەوڵ دەدات چاودێری سەروەت و سامانی وڵاتەکەی و پاراستنی بدات.
پرسیار ئەوەیە کە ئایا بە بوونی چەندین کێشەی وەک تۆمەتبارکردنی ئیمارات لە لایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکانەوە، عێراق و ئیمارات دەتوانن ئەم قۆناغە تێپەڕ بکەن و وەرزێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەست پێ بکات؟