بافڵ تاڵەبانی و سەرۆکی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە

(0) / / كوردستان / کوردستان بەغدا عێراق حەشدی شەعبی


Feb 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری بەغدا لە گەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق وتووێژی لە سەر کرا و جەخت لە سەر بەردەوامی هاوئاهەنگی و پاڵپشتییەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی کانامەی حکومەت و هاوکاری زیاتری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق لە پێناو پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان و هاوئاهەنگی زیاتری ئەمنی و هەواڵگری کردەوە و وتی کە هەوڵەکانی ڕابردوومان لە پێناو پاراستنی ژیانی خەڵک ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری هەبووە و دەبێت لە داهاتووشدا بە هەمان ڕۆحییەت و سیاسەتێکی نیشتمانییەوە ڕوبەڕوی تیرۆر بوەستینەوە و مەترسییەکان دووربخەینەوە./.