وتەبێژی حکومەتی هەرێم چی لە سەر ڕێکەوتنی مووچە دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / بەغدا کوردستان عێراق


Feb 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی سەرەتایی لە سەر یاسای بودجە لە گەڵ حکومەتی عێراق کراوە.
جوتیار عادل ئەمڕۆ پێنج شەممە 16 ی شوبات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە شاندەکەی هەولێر لە سەردانەکەیان بۆ بەغدا لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ناوەند کۆبوونەتەوە و یەکشەممەی داهاتووش دانوستانەکان درێژەی پێدەدرێتەوە.
ناوبراو وتی کە لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە دەروازە سنورییەکان و هاوئاهەنگی و بەڕێوەبردنیان وتووێژ کراوە، هەندێک لە دەروازەکان لای حکومەتی هەرێم فەرمین و حکومەتی عێراق بە نافەرمی ناویان دەبات، لە سەر ئەوەی کە چۆن بە فەرمی بکرێن، ڕێکەوتنی سەرەتایی کراوە.
جوتیار عادل ڕایگەیاند کە لە سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە سەر بابەتی بودجە و مووچە ڕێکەوتنی سەرەتایی کراوە و سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم ڕێکەوتنەش درێژە بە وتووێژەکان دەدرێت./.