منداڵێکی سوری داوا دەکات باپیرەی بکرێتە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

(0) / / ئاسیا / سوریا


Feb 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕەخنەی منداڵێکی سوری لە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە چۆنیەتی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ئەم دواییە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێشوازییەکی زۆری لێکراوە.
وێنەی منداڵێکی سوریی دانیشتووی دەیرەزۆر بڵاو بووەتەوە کە تێیدا نووسراوێکی بە دەستەوەیە و ڕایگەیاندووە کە هۆزەکانی دەیرەوزۆر 76 بارهەڵگر هاوکارییان بۆ ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای سوریا ناردووە لە کاتێکدا کە هاوکارییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا 16 بارهەڵگر بووە.
ئەو منداڵە داوایکردووە کە لە جێی ئەنتۆنیۆ گۆترش باپیرەی ئەو بکرێتە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەم شێوازە ڕەخنەی لە شێوازی هاوکارییەکانی کۆمەڵگای جیهانی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی سوریا گرتووە./.