سودانی پەیامێکی نوێی بە ئەمریکییەکان دا

(0) / / ئاسیا / عێراق محەممەد شیاع سودانی ئەمریکا


Feb 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە وڵاتی ئەڵمانیا و لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە گەڵ ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووە و پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و پەرەپێدانی لە سەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ کرد.
سودانی ڕایگەیاند کە عێراق گرنگی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ واشنتن دەدات بە تایبەت لە بواری مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی مەشق و ڕاهێنانی هێزە سەربازییەکان و ئاڵوگۆڕی هەواڵگری بە مەرجێک دەسەڵات و سەروەریی پێشێل نەکرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی گرنگی بە پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە سیاسەتی دەرەوەی دەدات./.