ئەردۆغان کۆتا هەڵوێستی لە سەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕاگەیاند

(0) / / ئەورووپا / تورکیا ئەردۆغان


Feb 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا پێشنیارێکی ئەندامانی باڵای پارتی داد و گەشەپێدانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە ڕەتکردەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی پارتی داد و گەشەپێدان سەبارەت بە تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بەشداری کرد.
ناوبراو لەو کۆبوونەوەدا پێشنیاری ئەندامانی ئاکەپەی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان بۆ 18 ی مانگی حوزەیران ڕەتکردەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا فەرمانی بە ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا داوە کە میکانیزمێک بۆ دەنگدانی خەڵکی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ئەو وڵاتە بدۆزێتەوە.
ڕۆژنامەی حوڕیەت ڕایگەیاندووە کە 18 مانگی ئایار کە بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا پێشنیار کراوە، هاوکاتە لە گەڵ ڕێوڕەسمی حەج و نزیکەی سەد هەزار کەس لە مافی دەنگدان بێبەش دەکات و ئەگەر هەڵبژاردنەکان بگاتە گەڕی دووەم، هاوکات دەبێت لە گەڵ جەژنی قوربان./.