مستەفا کازمی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە

(0) / / ئاسیا / ئێران ئەمیر عەبدوڵڵاهیان مستەفا کازمی عێراق


Feb 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کە سەردانی تارانی کردووە، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە.
کازمی لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆڵی نێوەندگێڕی لە نێوان ئێران و سعوودیە هەبووە. بەغدا تا ئێستا 5 جار میوانداریی لە دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بڕیارە سەردانی عێراق بکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆببێتەوە./.