محەممەد حاجی مەحمود: بودجەی هەرێمی کوردستان کەمکراوەتەوە
(0) /
سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە یاسای بودجەی ساڵی 2021 تەنیا لە بەرژەوەندی عێراقە و بودجەی کوردستان کەمکراوەتەوە.
محەممەد حاجی مەحمود بە کەناڵی حیزبەکەیی ڕاگەیاندووە کە لە یاسای بودجەدا کۆمەڵە بابەتێک بە سەر کورددا سەپێندراوە و ئەو پارەی کە حکومەتی بەغدا وەک پشکی هەرێم دایناوە بەشی مووچەی تەواوی فەرمانبەران ناکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێکەوتنە لە قازانجی کورددا نییە و تەنیا لە قازانجی حکومەتی ناوەندی عێراقە.
محەممەد حاجی مەحمود ڕایگەیاندووە کە هەرێم بە کۆکردنەوەی داهاتەکانی دەتوانێت پێویستی بە بەغدا نەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: